چۆنیەتیی تاپۆکردنی گوندەکان
چۆنیەتیی تاپۆکردنی گوندەکان: گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیمان لە رووی تاپۆکردنەوە بەم شێوەیەن: 1- سورگای کۆن: ئەم گوندە پێکهاتووە لە پارچەکانی ژمارە (٦٦) و (٦٧) لە کەرتی (١٨ سورگا) کە ناوچەیەکی بێ تاپۆ نییە بەڵکو موڵکی دەوڵەتە بۆیە خانووەکانی ناو ئەم ناوچەیە بە مەرجی سووک و پارەیەکی کەم (مەتری ١٥٠٠٠ دینار) بەپێی یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) تاپۆ دەکرێن و زەوییەکانی ئەم ناوچەیەش دەتوانرێ بکرێ بە خانوو و ئەوانیش بە هەمان یاسا تاپۆ دەکرێن بەڵام دوکان تاپۆ ناکرێ. 2- باوەمردەی کۆن: ئەم گوندە پێکهاتووە لە پارچەی (١٣٣) کەرتی (٢٠ باوەمردە و باوەگێڵدی) کە ناوچەیەکی بێ تاپۆ نییە بەڵکو موڵکی دەوڵەتە بۆیە خانووەکانی ناو ئەم ناوچەیە بە مەرجی سووک و پارەیەکی کەم (مەتری ١٥٠٠٠ دینار) بەپێی یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) تاپۆ دەکرێن و زەوییەکانی ئەم ناوچەیەش دەتوانرێ بکرێ بە خانوو و ئەوانیش بە هەمان یاسا تاپۆ دەکرێن بەڵام دوکان تاپۆ ناکرێ. 3- ژاڵەی کۆن: بریتییە لە پارچەکانی ژمارە (٥٥) و (٥٦) لە کەرتی (٧ ژاڵە) کە حەرەمی دێرینی گوندەکەیە و ناوچەیەکی بێ ت...